پەیامی کورد ... میدیاکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا شاندێک بە سەرۆکایەتی وەزیری سوپا ڕەوانەی کیێڤ دەکات
🔸دریسکۆڵ ئەمریکا شاندێکی بە سەرۆکایەتی دانیال دریسکۆڵ وەزیری سوپا ڕەوانەی کیێڤ کرد. بەپێی هەواڵی میدیا ڕۆژئاوایی یەکان، بڕیارە لەگەڵ ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی کۆببنەوە.
🔸بڵاوکراوەکە زیاتر بڵاویکردەوە: "دان دریسکۆڵ، وەزیری سوپای ئەمریکا و ژەنەڕاڵ ڕاندی جۆرج، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا، باڵاترین بەرپرسانی پێنتاگۆن بوون کە لەم هەفتەیەدا بە سەردانێکی ڕانەگەێندراو گەیشتنە ئۆکراین. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هەوڵ دەدات کۆتایی بە ململانێکان خێراتر بکات. بەنیازن لە ڕۆژی چوارشەممەوە لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و یاسادانەر و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی کۆببنەوە."