دۆناڵد ترامپ : بەم زووانە لە كۆشكی سپی چاوم بە سەرۆكی كۆڵۆمبیا دەكەوێت

Dîroka Belavkirin :
دۆناڵد ترامپ : بەم زووانە لە كۆشكی سپی چاوم بە سەرۆكی كۆڵۆمبیا دەكەوێت
پەیامی کورد    ...   دۆناڵد ترامپ : بەم زووانە لە كۆشكی سپی چاوم بە سەرۆكی كۆڵۆمبیا دەكەوێت

وەزارەتی دەرەوەی كۆڵۆمبیا رایگەیاند، گۆستاڤۆ پێترۆ سەرۆكی كۆڵۆمبیا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ئەنجام داوە و باسیان لە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە كردووە

لای خۆشییەوە دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ پێترۆ كردووە و باسم لە كارە سەرپێچییەكانی ئەم دوایی یانەی كردووە، لەناویشیان دا پرسی بەقاچاخ بردنی مادەی هۆشبەر.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، قسەکردن لەگەڵ گوستاڤۆ پترۆ هاوتا کۆڵۆمبییەکەی، کە پەیوەندییان پێوەکردبوو بۆ تاوتوێکردنی پرسەکان، لەنێویاندا بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان و ناکۆکییەکانی دیکەی نێوان هەردوو ووڵات، “شانازییەکی گەورەیە”.

دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروت سۆشیال نووسیویەتی، بانگەواز و تۆنەکەی بەرز دەنرخێنم، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی چاوپێکەوتنم لەگەڵیدا دەکەم لە ئایندەیەکی نزیک دا.

ترامپ ووتی ڕێکخستنەکانی کۆبوونەوەکە لە نێوان مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ڕۆزا ڤیلاڤیسینسۆ وەزیری دەرەوەی کۆڵۆمبیا هەماهەنگ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سپی لە واشینتۆن دی سی بەڕێوەبچێت.

پێترۆ لە بەرنامەی سۆشیال میدیای ئەمریکی ئێکس ڕایگەیاندووە، هەردوو سەرکردە باسیان لە "ناکۆکی" کردووە سەبارەت بە تێڕوانینی ترەمپ سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئەمریکای لاتین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پۆتانسێلی ساڵانەی ووزەی پاک لە ئەمریکای باشوور بەکاربهێندرێت، دەتوانرێت "هاوپەیمانییەکی ئەمریکی" دابمەزرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکای لاتین دەتوانێت 100%ی ماتریکسی ووزەی ئەمریکا لە هەنگاوێکدا بۆ "شەڕکردن بۆ وەستاندنی قەیرانی کەش وهەوا" چالاک بکات.

پێترۆ زیادی کرد: بەکارهێنانی ئەمریکای لاتین تەنها بۆ نەوت تەنها دەبێتە هۆی لەناوچوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەو هۆیەوە بەربەرییەت و جەنگی جیهانی سێیەمە.

پێشنیاری کرد کە وەبەرهێنانێکی ٥٠٠ ملیار دۆلاری لەلایەن ئەمریکاوە دەتوانێت "پۆتانسێلی وزەی پاکی ئەمریکای لاتین" بکاتە واقیع.

پێشتر ترامپ هۆشدارییەکی بۆ پێترۆ بڵاوکردەوە و تۆمەتباری کردبوو بە بازرگانی مادەی هۆشبەر.

سەرۆکی کۆڵۆمبیا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەرگیز دەستی لە بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دا نەبووە.