دۆناڵد ترامپ جارێکی دیکە ئۆڵتیماتۆم دەداتە ئێران و خانمەیی
دۆناڵد ترامپ بە دووپاتکردنەوەی ئۆلتیماتۆمی خۆی بۆ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر حکوومەت دەست بە کوشتنی خەڵک بکات، ئەوە " لێدانی تووند و سەختی لێ دەکەوێتەوە".
دۆناڵد ترامپ لە کاردانەوە بە ڕاپەڕینی ئێران لە دژی کۆماری ئیسلامی، بە ئاماژەدان بە دۆخی ئێران ووتی: تەنیا ئەوەی کە دەتوانم بڵێم دەبێت هەستێکی بەهێزی ئازادیت هەبێت، هیچ شتێک وەک ئازادی نییە، ئێوە گەلێکی ئازاین.
دۆناڵد ترامپ بە دووپات کردنەوەی ئۆلتیماتۆمی خۆی بۆ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە سەرکوت کردنی ڕاپەڕینی ئێران، ئاماژەی بەوەدا کە دانیشتوانی ناڕازی لە ئێران زۆر زۆرن و ئەگەر حکومەت دەست بە کوشتنی خەڵک بکات، ئەوە "لێدانی تووند و سەختی لێدەدرێت".