پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە هەڵبژاردنەوەی نووری مالکی هۆشداری تووند دەدات و ڕایگەیاند تەواوی هاوکارییەکانی بۆ عێراق ڕادەگرێت
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی تووند ڕایگەیاندووە : هەڵبژاردنەوەی نووری مالکی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارێکی خراپە
"بیستوومە کە وڵاتی گەورەی عێراق لەوانەیە بڕیارێکی زۆر خراپ بدات بە دانانەوەی نووری مالکی وەک سەرۆک وەزیران. جاری پێشوو کە مالیکی لە دەسەڵات بوو، ووڵاتەکە بەرەو هەژاری و پشێوییەکی تەواو ڕۆیشت.
نابێت ڕێگە بدرێت ئەمە دووبارە ببێتەوە.
بەهۆی سیاسەت و ئایدئۆلۆژیا شێتانەکانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر یارمەتی عێراق نادات، و ئەگەر ئێمە لەوێ نەبین بۆ هاوکاری، عێراق شانسی سەرکەوتن، خۆشگوزەرانی، یان ئازادی سفر دەبێت و نامێنێت .
دووبارە عێراق مەزن بکەنەوە!"