شەهیدبوونی کچێکی کورد بەهۆی دەرمان نەکردن لە کاتی پێویست دا
ئەسرا تاووسینیا، کچی مەهدی، خوێندکاری کوردی خەڵکی ئاوایی داشتی بوڵاخ سەربە شاری سونقوڕ، کە ڕۆژی پێنجشەمە، ١٨ بەفرانبار، بە گوللەی سەرکوتکەرانی ڕێژیمی ئێران لە شاری کرماشان بریندار ببوو، دوای چەند ڕۆژ لە برینداری ، لە ئاکام دا دەبردرێتە نەخۆشخانە، بەڵام سێ رۆژ پێش ئێستا بەهۆی ئەوەی کە لە کاتی پێویست دەرمان نەکراوە شەهید دەبێ.
هێزەکانی ڕێژیمی ئێران دەستیان بەسەر تەرمی ناوبراودا گرتووە و داوای پارەیەکی زۆریان لە بنەماڵەکەی کردووە هەتا تەرمەکەیان ڕادەست بکەنەوە.