رۆژنامەی ئیسرائیلی مكەوەر ڕیشۆن : کاری ئیسرائیل لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی نەهاتووە و ئەگەری هێرشێکی دیکە هەیە

Dîroka Belavkirin :
رۆژنامەی ئیسرائیلی مكەوەر ڕیشۆن : کاری ئیسرائیل لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی نەهاتووە و ئەگەری هێرشێکی دیکە هەیە
پەیامی کورد    ...   رۆژنامەی ئیسرائیلی مكەوەر ڕیشۆن : کاری ئیسرائیل لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی نەهاتووە و ئەگەری هێرشێکی دیکە هەیە

ڕۆژنامەی مكەوەر ڕیشۆنی ئیسرائیلی لە ووتارێکی شیکاری دا نووسیویەتی سەرەڕای سەرکەوتنە بەرچاوەکانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل دژی دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی، زۆرێک لە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل پێیان وایە کارکردن لەگەڵ هەڕەشەی ئەتۆمی تاران کۆتایی نەهاتووە و لە داهاتوودا ئەگەری هێرشێکی دیکە هەیە.

بەپێی نووسراوی ڕۆژنامەكە، یەدەگی پیتێندراوی یۆرانیۆمی ڕێژیمی ئێران، مانەوەی سانتریفیوژەکان و زانیارییە ئەتۆمییەکان بە تەواوی لەناو نەچوون. لەوەش گرینگتر، پاڵنەرەکانی تاران بۆ بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی - وەک بیمەی مانەوەی ڕێژیم - دوای هێرشەکانی ئەم دوایی یە زیادی کردووە.

نووسەری وتارەکە بە ئاماژەدان بە هەڵوێستەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ و کەمبوونەوەی هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی لە ستراتیژی نوێی بەرگری ئەمریکادا باس لەوە دەکات کە واشینتۆن بەرنامەی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران وەک تەلئەڤیڤ بە هەڕەشەیەکی بەپەلە نازانێت. بۆیە هیچ گەرەنتییەک نییە کە ئیدارەی ترامپ بە تەواوی پشتیوانی لە خولێکی نوێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بکات.

ئەم شیکارییە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل کە هاوکات لەگەڵ هێرشە بەرفراوانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان – کەمبوونەتەوە، بەڵام ئیسرائیل هەروا لە ڕێگریکردن لە دووبارە بونیادنانەوەی توانا ئەتۆمییەکانی تاران بەردەوامە.