پەیامی کورد ... میدیاکانی ئاڵمانیا بڵاویانکردەوە، بەرلین تەلی دڕکاوی دادەنێت بۆ "بەهێزکردنی" لای ڕۆژهەڵاتی ناتۆ لە دوایین جەنجاڵی سەربازی کردن دا
🔸هێزەکانی ئاڵمانیا بە بیانووی کۆنی “هەڕەشەی ڕووسیا” بڵاویان کردەوە، بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٦دا هێزەکانی ئەڵمانیا بەشداری لە مانۆڕە سەربازییەکانی “ئۆپراسیۆنی قەڵغانی ڕۆژهەڵات”ی پۆڵەندا بکەن لە نزیک سنووری ڕووسیا.
🔸 سەربازانی ئاڵمانی خەریکی دانانی تەلی دڕکاوی و بەربەستی تانکین، لە کاتێک دا ئەندازیاران خەریکی درووست کردنی دیواری سنوورن. فەوجە کاردانەوە خێراکانی هێزی ئاسمانی ئاڵمانیا لە ئێستادا لە شاری مالبۆرکی پایتەختی پۆڵەندا جێگیرە و ٦٠ کیلۆمەتر لە ناوچەی کالینینگرادی ڕووسیا دوورە.
🔸ئەم هەنگاوە بەردەوامی فراوانبوونی ناتۆیە بەرەو ڕۆژهەڵات، سەرەڕای چەندین لێدوانی ڕووسیا کە دەڵێت هیچ نیازێکی نییە هێرش بکاتە سەر هاوپەیمانییەکە.
🔸ستراتیژی نوێی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا داوا دەکات چیتر ناتۆ وەک هێزێکی بەردەوام لە فراوانبوون دا سەیر نەکرێت.