سوپای ئیسرائیل: بەئامانجگرتنی پێگەکانی هەڵدانی مووشەک و ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵا

Dîroka Belavkirin :
سوپای ئیسرائیل: بەئامانجگرتنی پێگەکانی هەڵدانی مووشەک و ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵا
پەیامی کورد... سوپای ئیسرائیل: بەئامانجگرتنی پێگەکانی هەڵدانی مووشەک و ژێرخانی سەربازیی حیزبوڵا

ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس (X) نووسیویەتی: "کەمێک پێش ئێستا سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی ئەنجامدا و تێیدا چەندین پێگەی هەڵدانی مووشەکی سەر بە حیزبوڵای لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان بەئامانج گرت."

ئەدرەعی ڕوونی کردەوە کە هێرشەکان بوونە هۆی وێرانکردنی چەندین باڵەخانەی سەربازی و ژێرخانی دیکە، کە وەک ئەو دەڵێت "لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن چەکدارانی حیزبوڵاوە بەکارهێنراون."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە هەبوونی ئەو پێگانەی هەڵدانی مووشەک کە کراونەتە ئامانج، بە "پێشێلکردنی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان" دادەنرێت.

لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەک لەسەر ئیسرائیل و پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئەو ژێرخانانەی کە بە سەر بە حیزبوڵا وەسفی کردن.