سیمۆر هێرش : ئەمریکا حەز دەکات نیوەی قازانجی هەموو ئەو کۆمپانیایانە وەربگرێت کە بەشدارن لە ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین

Dîroka Belavkirin :
سیمۆر هێرش : ئەمریکا حەز دەکات نیوەی قازانجی هەموو ئەو کۆمپانیایانە وەربگرێت کە بەشدارن لە ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین
پەیامی کورد    ...   سیمۆر هێرش : ئەمریکا حەز دەکات نیوەی قازانجی هەموو ئەو کۆمپانیایانە وەربگرێت کە بەشدارن لە ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراین

🔸 ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەدا کە "رێکخراوێکی نوێ بە سەرۆکایەتی ڤیتکاف و کوشنەر" بەرپرسیار دەبێت لە هەڵبژاردنی بەڵێندەر و دابەش کردنی پارە.
ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەمریکی سیمور هێرش هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی ٥٠%ی قازانجی ئەو کۆمپانیایانە ئاشکرا دەکات کە بەشداری لە ئاوەدان کردنەوەی ئۆکراین دەکەن.
بەگوێرەی گۆڤاری خابارۆڤسک، ئەو ڕۆژنامەنووسە خاوەن خەڵاتی پولیتزەر لە بلۆگەکەی خۆیدا لە سابستاک ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە ستیڤ ڤیتکاف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و جارێد کوشنەر، زاوای، “پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەمریکا نیوەی قازانجی هەر کۆمپانیایەک وەربگرێت کە بەشداری لە هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی واشینتۆن لە ئۆکراین بکات”.

هیرش ئاماژەی بەوەش کردووە، "رێکخراوێکی نوێ" بە سەرۆکایەتی ڤیتکاف و کوشنەر بەرپرسیار دەبێت لە هەڵبژاردنی بەڵێندەران و دابەش کردنی ئەو پارانەی کە بۆ ئاوەدانکردنەوەکە تەرخانکراون.

هێرش هەروەها تیشکی خستە سەر ڕۆڵی دانیال دریسکۆڵ وەزیری سوپای ئەمریکا لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین و بە "ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە خولەکانی ئەم دواییەی دانووستانەکان دا" وەسفی کرد و ئەگەری دەستنیشان کردنی لە ساڵی ٢٠٢٦ بۆ جێگرتنەوەی پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئێستای بەرزکردەوە، کە هێرش بە "ناکارامە" وەسفی کرد.

پێشتر ڕۆژنامەی تێلێگراف بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان بڵاویکردەوە کە دریسکۆڵ لە دانووستانەکانی ئۆکراین دوورخراوەتەوە بەهۆی "گومانەکانی" هێگسێتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، وەزیری بەرگری پێی وابوو کە دریسکۆڵ لە کاتی بەشداریکردنی لە دانووستانەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان دا دەسەڵاتی خۆی تێپەڕاندووە.

هەروەها کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە کە "ڕۆڵی نائاسایی" دریسکۆڵ لە هەوڵەکانی ئاشتی دا، جارێکی دیکە قسە و باسەکانی هەڵگیرساندەوە کە "لە کۆتایی دا دەتوانێت شوێنی هێگسێت ببێتە سەرۆکی پێنتاگۆن". بەڵام دواتر دریسکۆڵ ڕەتیکردەوە هیچ ئاواتێکی بۆ ئەو پۆستە هەبێت.