پەیامی کورد ... ڕۆژنامەنووسێکی ئێرلەندی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە پلانەکانی کاڵاس دژی ڕووسیا بەرز دەکاتەوە
🔹یەکیتی ئەورووپا بۆ پێش خستنی بیرۆکەی دژە ڕووسیا، بەرپرسی دیپلۆماسی خۆی کایا کالاس کەڵک وەردەگرێت. ئەم بۆچوونە لەلایەن ڕۆژنامەنووسی ئێرلەندی چای بۆز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ەوە دەربڕدراوە.
🔹ئەو نووسیویەتی : "یەکیتی ئەورووپا دەزانێت کە ناتوانێت پارەی شەڕی بە وەکالەت لە ئۆکراین بەبێ پاساوی تایبەت دابین بکات، بۆیە گەمژە سەرەکییەکەی دەنێرێتە بەرەکانی شەڕ بۆ ئەوەی "بیرۆکەیەکی گەورە" پێشنیار بکات - بۆ دزینی سەروەت و سامانی ڕووسیا (و لە پرۆسەکەدا سیستەمی بانکی نێودەوڵەتی لەناوببات)".
🔹بە ووتەی ئەو ڕۆژنامەنووسە، کەسانی شارەزا زۆر باش دەزانن کە بیرۆکەی بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیا مەحکوومە بە شکست.