سێ ووڵاتی ئەورووپایی خوازیاری دەستپێکردنەوەی وتووێژی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامین

Dîroka Belavkirin :
سێ ووڵاتی ئەورووپایی خوازیاری دەستپێکردنەوەی وتووێژی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامین
پەیامی کورد   ...   سێ ووڵاتی ئەورووپایی خوازیاری دەستپێکردنەوەی وتووێژی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلامین

پاسکال کۆنفاور، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، ڕایگەیاند کە پاریس، لەندەن و بەرلین داوای دووبارە زیندووكردنەوەی ڕێبازی دیپلۆماتیك لەگەڵ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی دەكەن.

کۆنفاور جەختی لەوە کردەوە کە سێ ووڵاتی ئەورووپی سەرەڕای هەوڵەکان بۆ چالاککردنی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی سێپتەمبەردا، هێشتا باوەڕیان بە پێویستی وتووێژ لەگەڵ تاران هەیە و ووتی : 
"فەڕەنسا، بەریتانیا و ئاڵمانیا هەمیشە پاڵپشتییان لە پاراستنی پەیوەندی و درێژەدان بە دانووستانەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کردووە".