سەدر لەبارەی ڕووداوەکانی سووریاوە : مەترسی گەورە لە ئارادایە و نابێت عێراق پشتگوێ بخرێت

Dîroka Belavkirin :
سەدر لەبارەی ڕووداوەکانی سووریاوە : مەترسی گەورە لە ئارادایە و نابێت عێراق پشتگوێ بخرێت
پەیامی کورد    ...   سەدر لەبارەی ڕووداوەکانی سووریاوە : مەترسی گەورە لە ئارادایە و نابێت عێراق پشتگوێ بخرێت
 


موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، هۆشداری دەدات لەبارەی ئەو ڕووداوانەی لە سووریا و نزیک سنوورەکانی عێراق ڕوودەدەن و بە "مەترسییەکی گەورە" ناوی دەبات کە "تیرۆر لەلایەن زلهێزەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت."

سەدر ڕایگەیاند، پشتگوێ خستنی عێراق "سەرەتای کۆتایی" دەبێت و داوای لە لایەنەکان کرد واز لە ململانێ ناوخۆیی یەکان بهێنن. هەروەها جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی دەست بەجێی سنوورەکان و ناردنی هێزی پشتیوانی کردەوە.