پەیامی کورد ... سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا : سوپای ڕووسیا بەرزترین ڕێژەی پێشکەوتنی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بەدەست هێنا
🔶 ڤالێری گێراسیمۆڤ سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەردانی گرووپی باکووری کرد.
🔶 بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری، لە سەردانێک دا بۆ گرووپی باکوور، سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ئاماژەی بە سەرکەوتنەکانی کرد لە دروستکردنی ناوچەیەکی ئەمنی لە ناوچەی سومی و خارکیڤ.
🔶 گێراسیمۆڤ ڕایگەیاند کە هێزە هاوبەشەکان بە متمانەوە بەرەو قووڵایی هێڵەکانی بەرگری دوژمن پێشڕەوی دەکەن.
🔶 لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ سوپای ڕووسیا بەرزترین ڕێژەی هێرشی خۆی بەدەست هێنا.
🔶 لە ماوەی مانگێک دا زیاتر لە ٧٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە خاک ئازاد کرا.
🔶 گێراسیمۆڤ ڕایگەیاند کە خێرایی فراوان بوونی ناوچەی ئەمنی لە ناوچەی سوومی و خارکیڤ لە مانگی کانوونی دووەم دا زیادی کردووە، و حەوت شوێنی نیشتەجێ بوون ڕزگارکران.