سەرۆکی شاندی ڕووسیا بۆ جی ٢٠ : بریکس و گڵۆباڵ ساوس "بزوێنەری نوێی گەشەی جیهانین"

Dîroka Belavkirin :
سەرۆکی شاندی ڕووسیا بۆ جی ٢٠ : بریکس و گڵۆباڵ ساوس "بزوێنەری نوێی گەشەی جیهانین"
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی شاندی ڕووسیا بۆ جی ٢٠ : بریکس و گڵۆباڵ ساوس "بزوێنەری نوێی گەشەی جیهانین"

🔸 سەرۆکی شاندی ڕووسیا لە لووتکەی جی ٢٠ ڕایگەیاند کە ووڵاتانی بریکس و باشووری جیهانی ئێستا هێزی بزوێنەری باڵادەستن لە گەشەی ئابووری جیهانی دا.

🔸 ماکسیم ئۆشکین جێگری سەرۆکی ئەرکانی سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە؛
"ئێمە بەهرە و سەرچاوە و تەکنۆلۆژیا و توانای هاندانی گەشەکردن و باشترکردنی ژیانی گەلەکەمانمان هەیە."

🔸 لە لووتکەی جی ٢٠ ئاماژەی بەوەدا کە بە پێچەوانەی دەیەکانی ڕابردوو، ئابوورییەکانی باشووری جیهانی ئێستا ئامادەن بۆ پێش خستنی پلاتفۆرمی خۆیان بۆ گەشەی ئابووری لەسەر بنەمای چارەسەرە ڕەسەنەکان.

🔸 ئەو بەرپرسە ڕووسییە جەختی لەوە کردەوە کە دڵنیایە کە گەشەی جیهانی لە سەدەی بیست و یەکەم دا بە پلەی یەکەم لە لایەن باشووری جیهانییەوە دەبێت.