سەرۆک وەزیرانی کەنەدا سەردانی چین دەکات

Dîroka Belavkirin :
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا سەردانی چین دەکات
پەیامی کورد    ...   سەرۆک وەزیرانی کەنەدا سەردانی چین دەکات

🔹مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە 13 تا 17ی 1 سەردانێکی فەرمی بۆ چین دەکات بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2017ەوە.

🔹سەردانەکە بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو ووڵاتە. تا ئێستا ووردەکاری زیاتری پلانەکانی گەشتەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێک دایە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی پێکەن لەگەڵ ئۆتاوا لەناو ووڵاتانی ڕۆژئاوادا لە خراپترین ئاستی دا بووە، بەڵام ئێستا هەردوو ووڵات ئامانجی ڕاستەوخۆی شەڕی گومروگی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکان.

شی جین پینگ لە دیدارێکدا لەگەڵ مارک کارنی ووتی: پەیوەندییەکانی چین و کەنەدا لە چەند مانگی ڕابردوودا بە هەوڵە هاوبەشەکانی هەردوو ووڵات نیشانەکانی باشتربوون و گەشەسەندنی ئەرێنی دەرکەوتووە. چین ئامادەیە لەگەڵ کەنەدا کاربکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی هەردوو ووڵات بخاتەوە سەر ڕێگای ڕاست.