پەیامی کورد ... فڕۆکەیەکی ڕاهێنەری جۆری TC-135W Stratolifter لە ئینگلتەرا بەرەو بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە قەتەر بەڕێکەوت
ڕاهێنەرێکی جۆری TC-135W Stratolifter کە یەکێکە لە تەنها سێ ڕاهێنەری RC-135 کە لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە خزمەتدان، لە RAF Mildenhall لە ئینگلتەرا بەرەو بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە قەتەر بەڕێکەوت.
فڕۆکەی TC-135 دوێنێ لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئاواتی لە نەبراسکا گەیشتە بەریتانیا و پێ دەچێت بۆ گواستنەوەی کارمەندان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاربهێنرێت.
🔻 ئەمەش لە حاڵێکدایە کە لە شەڕێکی 12 ڕۆژەش دا کە سنووردار بوو بە ئاسایش و بەرگریکردن لە ئیسرائیل و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی بچووک، شتێکی لەم شێوەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەنێردراوە .
هەروەها فڕۆکەیەکی جۆری C-17ی ئەمریکی دوای گەیاندنی پێداویستی بۆ کەشتی USS Abraham Lincoln لە عۆممان ڕادارەکەی لە باکووری عۆممان داگیرساند.و هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی MQ-4 لە کەنارئاوەکانی کەندئاوی فارس دەوریەی دەدات