پەیامی کورد ... فڕۆکەی سوپاسالاری لیبیا کەوتنەخوارەوەو و گیانی لەدەست دا
ڕۆژی سێشەممە، مێدیاکانی لیبیا بڵاویان کردەوە، محەممەد حەداد، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکانی ووڵاتەکە، بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ئەنقەرەوە بەرەو لیبیا دەگەڕایەوە، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم فڕۆکەکەی کەوتە خوارەوە.
بە پێی مێدیاکانی لیبیا، بێسەروشوێن بوونی فڕۆکەی سوپاسالاری ووڵاتەکە، بووە هۆکاری ڕاگرتنی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان لە فرۆكەخانەی ئیسەنبووڵ لە ئانکارا.
مێدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، کە سەرجەم سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەی کە سوپاسالاری لیبیا و چوار کەسی دیکەی هەڵگرتبوو گیانیان لە دەست داوە، هەروەها تەرمەکانیشیان دۆزراونەتەوە.