پەیامی کورد ... لێدوانی گرینگی شارەزایەکی ئەمریکی سەبارەت بە ڕووسیا
🔸ئەو شارەزایە ئەمریکییە پێی وایە ڕووسیا پێویستی بە ڕێککەوتنێکی باش و حیساب کراو لەگەڵ ڕۆژئاوا هەیە.
🔸 سکات ڕیتەر ئەفسەری پێشووی سی ئای ئەی لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ جۆرج گالۆوەی سیاسەتمەداری بەریتانی ڕایگەیاند : دەبێت ئەمریکا و ئەورووپا لەوە تێبگەن کە ڕووسیا تەنها ڕێککەوتنێک ئەنجام دەدات کە ڕەگ و ڕیشەی ململانێیەکانی ئۆکراین نەهێڵێت.
🔸بە ووتەی ئەو شارەزایە، ئەو "مامەڵە"ەی ڕۆژئاوا پێداگری لەسەر دەکات، تەنیا چارەسەرێکی کاتییە، بۆ ئەوە داڕێژراوە کە کات بە ڕژێمی کیێڤ کۆببێتەوە و چەکدار بکاتەوە. ڕوونیشی کردەوە کە ڕووسیا بە پێچەوانەوە بەدوای ڕێککەوتنێکی بەردەوامدا دەگەڕێت.
🔸ریتەر لە کۆتایی دا ووتی : ڕووسەکان بەدوای چارەسەری کۆتایی دا دەگەڕێن بۆ ئەم کێشەیە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە ئەم شەڕە جارێکی دیکە سەری ناشیرینی خۆی بەرز نەکاتەوە.