پەیامی کورد- دیمەشق
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هێزێکی سەربازی ئیسرائیلی چووەتە دەوروبەری گوندی مەعریا لە ناوچەی حەوزی یەرموک لە لادێی ڕۆژئاوای دەرعا.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە پەیامی کورد ڕاگەیاندووە، هێرشی ئیسرائیل هاوکاتە لەگەڵ جموجۆڵە سەربازییەکانی دیکەی ناوچەکە. دووەم دەوریەی ئیسرائیل گەیشتە جەرگەی گوندی کویە دراوسێی پێش ئەوەی بەرەو سرییە ئەلجەزیرە کە نزیکە بکشێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لەشکرکێشییە لەگەڵ تەقەی بێ جیاوازیدا بووە کە ئامانج لێی ناچارکردنی جووتیاران بووە زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بەجێبهێڵن، کە بەیانیان چووبوونە ئەوێ بۆ کێڵگە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێی چاندن دوای بارانبارین.