پەیامی کورد ... مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تووندی هۆشداری دەداتە حكوومەتی عێراق
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەردوولا جەختیان لە هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکان کردووەتەوە بۆ گەڕانەوەی خێرای هاووڵاتییانی بیانی پەیوەست بە داعش لە عێراق و دادگایی کردنیان لە ووڵاتەکانیان. بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، ڕۆبیۆ لەم وتوووێژەدا بەڕاشکاوی هۆشداری داوە لەوەی حکوومەتێک لە عێراق کە لەژێر کۆنترۆڵ یان کاریگەری ئێران دا بێت، ناتوانێت بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ووڵاتەکە لە پێشینەی کارەکانی دا دابنێت.
واشینتۆن چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەقامگیری عێراق و پاراستنی لە ڕاکێشانی بۆ ناو ململانێیەکانی ناوچەکە ، پێویستی بە کەم کردنەوەی نفووزی ئێران و بەهێزکردنی سەربەخۆیی بڕیاردانی حکوومەتی بەغدا هەیە.