ماڵپەڕێکی عیبری: سوپای ئیسرائیل پلانەکانی ئێران بۆ تیرۆرکردنی شەرع ئاشکرا دەکات

Dîroka Belavkirin :
ماڵپەڕێکی عیبری: سوپای ئیسرائیل پلانەکانی ئێران بۆ تیرۆرکردنی شەرع ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد... ماڵپەڕێکی عیبری: سوپای ئیسرائیل پلانەکانی ئێران بۆ تیرۆرکردنی شەرع ئاشکرا دەکات

ماڵپەڕێکی عیبری، ڕۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە، سەرچاوەکان لە سوپای ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە ئێران لەگەڵ لایەنە نەیارەکانی دیکە لە پیلانێکدا هاوکاری دەکەن کە ئامانج لێی لەناوبردنی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریایە.

ماڵپەڕی "والا"ی عیبری، کە بە نزیک لە ناوەندە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل دادەنرێت، ڕوونی کردەوە کە هۆشداریی هاوشێوە لە میانی زنجیرەیەک گفتوگۆی داخراودا لە ناو دامەزراوە ئەمنییەکاندا خراونەتەڕوو، کە ئاماژەیان بە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ کردووە بۆ سەر فەرماندە باڵاکانی سوپای سووریا و ژینگەی دەوروبەری سەرۆک شەرعیان بە "ئاڵۆز و ناسەقامگیر" وەسف کردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم خەمڵاندنانە لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییەکانە کە دەریدەخەن شەرع ڕووبەڕووی مەترسیی ڕاستەقینە دەبێتەوە لەسەر ژیانی، ئەمەش وای لێکردووە ڕێکاری توند بگرێتەبەر بۆ پاراستنی خۆی و چەسپاندنی دەسەڵاتەکەی.