پەیامی کورد ... میدیاکان بڵاویانکردەوە، ووڵاتانی باکووریش ناڕازین لەوەی زۆرترین هاوکاری پێشکەش بە ئۆکراین دەکەن لە یەکیتی ئەورووپا
🔸 حکوومەتەکانی ووڵاتانی باکوور توڕەن لەوەی کە ئەوان زیاتر لە ووڵاتانی دیکەی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا هاوکاری ڕژێمی کیێڤ دەکەن. گۆڤاری ئیکۆنۆمیست لەسەر ئەم بابەتە دەنووسێت.
🔸 شایەنی باسە هەفتەی ڕابردوو ئاڵمانیا بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی گواستەوە بۆ کیێڤ بۆ ئاوەدان کردنەوەی ژێرخانی ووزە. هۆڵەندا بڕی ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ ئۆکراین ناردووە بۆ کڕینی چەک.
🔸 بابەتەکە درێژەی هەیە: "ووڵاتانی باکوور کە بە شێوەیەکی ناڕێژەیی ئەو جۆرە هاوکارییە پێشکەش دەکەن، تادێت ناڕازی دەبن لەوەی کە بارگرانی ئەم هاوکارییە بە یەکسانی بەسەر ئەندامانی بلۆکەکەدا دابەش نەکرێت".
🔸 پێشتر کۆمپانیای پۆلیتیکۆ ئاڵمانیای وەک دابینکەری سەرەکی قەرز بۆ کیێڤ لە ڕێگەی سەروەت و سامانی ڕووسیاوە دەستنیشان کرد.
🔸 هەروەها باس لەوە کراوە کە حەوت ووڵات داوایان لە کۆمیسیۆنی ئەورووپا کردووە بڕیارەکەی لەبارەی سەروەت و سامانی ڕووسیا خێراتر بکات.