میدیا ڕۆژئاوایی یەکان ڕاپۆرتیان لەسەر هەناردەکردنی گازی سرووشتی شلکراوی ڕووسیا بۆ چین لە مانگی نۆڤەمبەردا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە

Dîroka Belavkirin :
میدیا ڕۆژئاوایی یەکان ڕاپۆرتیان لەسەر هەناردەکردنی گازی سرووشتی شلکراوی ڕووسیا بۆ چین لە مانگی نۆڤەمبەردا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە
پەیامی کورد    ...   میدیا ڕۆژئاوایی یەکان ڕاپۆرتیان لەسەر هەناردەکردنی گازی سرووشتی شلکراوی ڕووسیا بۆ چین لە مانگی نۆڤەمبەردا بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە

بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییە بیانییەکان، زیادبوونی هەناردەکردنی گازی سرووشتی ڕووسیا لە کاتێک دایە کە کڕیاران بەدوای دەست ڕاگەیشتن بە سووتەمەنی هەرزانتردا بوون، بە پشت گوێ خستنی هەڕەشەکانی سزاکانی ڕۆژئاوا.

🔸 بەگوێرەی ئەو داتای گومروکی یانەی لە کۆتایی هەفتەدا بڵاوکراونەتەوە، ناردنی گازی سوپەر کوڵ لە ڕووسیا لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تۆن. ئەم بازدانە ڕێگەی بە ڕووسیا دا کە پێش ئوسترالیا بکەوێت و ببێتە گەورەترین دابینکەری LNG بۆ چین لە دوای قەتەر.

🔸 ڕووسیا پێش ئوسترالیا کەوت و بووە دووەم گەورەترین هەناردەکاری گازی شل بۆ چین.