ناتانیاهوو : حێزبۆڵڵا هەوڵ دەدات بە پشتیوانی ئێران خۆی پڕ چەک بکاتەوە

Dîroka Belavkirin :
ناتانیاهوو : حێزبۆڵڵا هەوڵ دەدات بە پشتیوانی ئێران خۆی پڕ چەک بکاتەوە
پەیامی کورد    ...   ناتانیاهوو : حێزبۆڵڵا هەوڵ دەدات بە پشتیوانی ئێران خۆی پڕ چەک بکاتەوە

نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە کاتێکدا هەوڵەکانی حکوومەت و سوپای لوبنان بۆ داماڵینی چەک لە حیزبۆڵڵا "بەڵێندەرانە"، بەڵام ئەم ڕێوشوێنانە "بە هیچ شێوەیەک بەس نین" بە لەبەرچاوگرتنی هەوڵەکانی ئەو گرووپە بۆ دووبارە چەکدارکردنەوە و "ئاوەدان کردنەوەی ژێرخانی تیرۆریستی خۆی" بە پشتیوانی ئێران.

لە بەیاننامەکەی نووسینگەی ناتانیاهوودا هاتووە: ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە نێوان ئیسرائیل و لوبنان کراوە، جەخت لەسەر پێویستی چەک داماڵینی تەواوەتی حیزبۆڵڵا دەکاتەوە. نووسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گەیشتن بەم کارە بۆ ئاسایشی ئیسرائیل و داهاتووی لوبنان زۆر گرینگە و هەوڵەکانی ئێستا بەس نین بە لەبەرچاوگرتنی دووبارە بونیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانی ئەو گرووپە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت.
کاردانەوە بەرامبەر بە پێشکەوتنی پلانی سوپای لوبنان
ئەو قسانە دوای ئەوە هات کە سوپای لوبنان بە سەرکەوتوویی تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی “قەڵغانی نیشتمان”ی ڕاگەیاند. سوپا ڕایگەیاند کە ئامادەیی ئۆپراسیۆنی خۆی لە باشووری لیتانی فراوانتر کردووە و ڕێگری لە گرووپە چەکدارەکان کردووە کە تواناکانیان بونیات بنێنەوە بە لەناوبردنی توونێلەکان و پاک کردنەوەی تەقەمەنی.

لەبەرامبەردا سوپای لوبنان لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامی دەستدرێژی ئیسرائیل و داگیرکردنی هەندێک پێگەی سنووری و دووبارە پێشێلکارییەکانی ڕێککەوتننامەی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بەربەستی سەرەکی حکوومەتە بۆ سەروەری تەواوی حکوومەت بەسەر ووڵاتەکەدا و قۆرخکردنی چەک لە دەستی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتدا.