ناتانیاهوو : پێویستە حەماس و لایەنگرانی لە ناوچەکە دەربکرێن

Dîroka Belavkirin :
ناتانیاهوو : پێویستە حەماس و لایەنگرانی لە ناوچەکە دەربکرێن
پەیامی کورد   ...   ناتانیاهوو : پێویستە حەماس و لایەنگرانی لە ناوچەکە دەربکرێن

▫️ بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی پەسەندکردنی بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی کەرتی غەززە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، جەختی لەوە کردەوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵێکی بەرچاوی لەو بارەوە داوە.

▫️ ئەمە لە زنجیرەیەک پۆست دا هاتووە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە. لە پۆستەکان دا هاتووە: حکوومەتی ئیسرائیل و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵەکانی ترامپ و تیمەکەی کە تایبەتن بە ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی غەززە بەرز دەنرخێنن.

▫️ ناتانیاهوو هەروەها داوای لە چەک داماڵینی حەماس و کۆتایی هێنان بە بوونی حەماس لە کەرتی غەززە دەکات و دەشڵێت: دەستی ئاشتیمان بۆ دراوسێیەکانمان درێژ دەکەینەوە کە ئامادەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێمە ئاسایی بکەنەوە و بانگهێشتیان دەکەین کە لەگەڵمان بن بۆ دەرکردنی حەماس و لایەنگرانی لە ناوچەکە.