پەیامی کورد ... نوێترین کەشتی جەنگی ئەمریکی ' دێلبێرت دی بلاک' گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پێنجشەممە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی کە نەویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە؛ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، کەشتی جەنگی' دێلبێرت دی بلاک' گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەمەش ژمارەی کەشتییە جەنگییە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا بۆ شەش کەشتی بەرزبووەوە، کە شان بە شانی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر و سێ کەشتی دیکەی شەڕکەر جێگیر کراون.
بەرپرسەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانی بەهێزکردنی پێگەی سەربازی واشینتۆن لە ناوچەکەدا، بە تایبەت لە سایەی ئەو گۆڕانکارییە ئەمنییە خێرایانەی کە ڕوودەدەن.