پەیامی کورد ... نوێنەری ئاڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا : ئەورووپا دەبێت لایەنی خەڵكی ئێران بگرێت
هانا نۆیمان، نوێنەری ئاڵمانیا لە پەرلەمانی ئەورووپا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی : ساڵی ٢٠٢٦ لە ئێران بە پرسیارییەکی کراوە دەست پێ دەکات : تا کەی حكوومەتی ئیسلامی دەتوانێت لە دژی خەڵكەكەی خۆی حوکم بکات؟
هانا نۆیمان، سەرۆکی بەشی ئێران لە پەرلەمانی ئەورووپا ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەڕ داوای ووڵامێکی یەکلاکەرەوەی یەکیتی ئەورووپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران کرد.
خاتوو نۆیمان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئازادکردنی ناهید تەقەوی، هاووڵاتییەکی دوولایەنەی ئێرانی-ئاڵمانی، بە دەرئەنجامی هەوڵی بەرفراوانی داکۆکی کارانی مافی مرۆڤ و گرووپی هاوار هێڵپ و بنەماڵەکەی و بەتایبەتی کچەکەی مریەم کلارن وەسف دەکات.
سەرۆکی بەشی ئێران لە پەرلەمانی ئەورووپا هەروەها ئاماژەی بە بارودۆخی سەختی زیندانیانی سیاسی لە ئێران کرد و ئاماژەی بەوەدا کە خاتوو تەقەوی لە ماوەی زیندانی کردنی دا ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی بووەتەوە و زیاتر لە ٧ مانگ لە زیندانی تاکەکەسی دا بەسەر بردووە.