نیۆیۆرک تایمز : ترامپ بژاردەی سەربازی لە دژی ئێران تاوتوێ دەكات

Dîroka Belavkirin :
نیۆیۆرک تایمز : ترامپ بژاردەی سەربازی لە دژی ئێران تاوتوێ دەكات
پەیامی کورد    ...   نیۆیۆرک تایمز : ترامپ بژاردەی سەربازی لە دژی ئێران تاوتوێ دەكات

نیۆیۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێكی ئامریكی، بڵاوی كردەوە كە دۆناڵد ترامپ سەرۆکكۆماری ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە، سەرقاڵی تاوتوێكردنی بژاردەی سەربازی دەبێت بۆ سەر ئێرا لە دژی سەرکوتی کوشندەی دەسەڵات بەرامبەر خۆپیشاندەران؛ هەرچەندە بە ووتەی ئەو سەرچاوەیە، ڕێگا دیپلۆماسییەکانیش لە کارنامەی كاری کۆشکی سپی دان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، پێنتاگۆن کۆمەڵێک ئامانجی بەرفراوانی وەك ناوەندە ئەتۆمییەكانی ئێران و سایتی مووشەکی بالیستیکی بە ترامپ پێشنیار كردووە، بەڵام بەرپرسانی ئاگاداریش ڕایانگەیاندووە کە بژاردەی سنووردارتر، وەک هێرشی ئەلیکترۆنی یان بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەمنییەکان کە بەرپرسن لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان، ئەگەری هەیە بژاردەی سەرەكی بن.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە جەختی لەوە کردەوە کە ترامپ پێشتر بەکارهێنانی هێزی کوشندەی دژ بە خۆپیشاندەران بە "هێڵی سوور"ی خۆی وەسف کردبوو.

لەلایەکی دیکەوە، کارۆلین لێڤیت، ووتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکان تەنها یەکێك لە بژاردەكانی سەر مێزەکەن و زیادی كرد، “دیپلۆماسی هەمیشە لە پێشینەی کارەکانی سەرۆك ترامپ ە".