نەتانیاهۆ فەرمانی ناردنی نێردەی ئیسرائیلی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان دەرکردووە

Dîroka Belavkirin :
نەتانیاهۆ فەرمانی ناردنی نێردەی ئیسرائیلی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان دەرکردووە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، فەرمانی ناردنی نێردەی ئیسرائیلی کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی لوبنان کۆببێتەوە، ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە ڕاگەیاندنی ڕاسپاردنی کەسێکی مەدەنی بۆ سەرۆکایەتی شاندەکەی بۆ کۆبوونەوەکانی لیژنەی چاودێری ئاگربەست.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە نووسینگەکەوە هاتووە، "بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە وەکالەت بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕاسپاردووە، نوێنەرێک بنێرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و ئابووری لە لوبنان کۆببێتەوە"، ئەمەش وەک "هەوڵێکی سەرەتایی بۆ دانانی زەمینەسازی بۆ پەیوەندییە ئابوورییەکان و هاوکارییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان" کە بە فەرمی لە شەڕدا ماونەتەوە، لە چوارچێوەیەکدا داناوە.