هۆشدارییەکی دیکەی ئەمریکا " مارك ساڤایا : گەندەڵی تەنها زیان بە گەلی عێراق ناگەێنێت و ئاسایشی نیشتمانی تێک نادات "

Dîroka Belavkirin :
هۆشدارییەکی دیکەی ئەمریکا " مارك ساڤایا : گەندەڵی تەنها زیان بە گەلی عێراق ناگەێنێت و ئاسایشی نیشتمانی تێک نادات "
پەیامی کورد    ...   مارك ساڤایا : گەندەڵی تەنها زیان بە گەلی عێراق ناگەێنێت و ئاسایشی نیشتمانی تێک نادات

مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ عێراق  لە پۆستێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی،
لە کاتێکدا تیمەکەمان لە مەیدانەکەدا لە عێراق کار دەکات بۆ پشتگیری کردن لە پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ و ڕێگریکردن لە گەیشتنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بە پێگەکانی دەسەڵات، بە هەمان ئەندازە و تەنانەت زیاتریش گرینگە کە ئامادەکاری بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی گەندەڵی لە عێراق.
پێویستە ئەم هەوڵە تەنها لە بەدواداچوونی ئەو پارانەدا کورت نەبێتەوە کە تاڵان کراون و بۆ دەرەوەی ووڵات گواستراونەتەوە، بەڵکوو دەبێت ئەوەش دەستنیشان بکرێت کە ئەو پارانە بۆ کوێ چوون و لە کۆتایی دا بۆ چ مەبەستێک بەکار‌هێندراون.

زۆربەی ئەم حاڵەتانە لەناو ناوچەکەدا چڕبوونەتەوە، لە کاتێکدا هەندێکی تریان لە دەرەوەی ناوچەکە و لە ڕێگەی "بەرنامەکانی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە بەرامبەر بە وەبەرهێنان" بووە کە لەلایەن هەندێک ووڵاتەوە پێشکەش دەکرێن.

گەندەڵی تەنها زیان بە گەلی عێراق ناگەێنێت و ئاسایشی نیشتمانی تێک نادات، بەڵکوو گرووپە تیرۆریستییەکان بەهێز دەکات و دەبێتە سووتەمەنی بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان لە چەندین ووڵاتدا. ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و نووسینگەی کۆنترۆڵ کردنی سەرمایە بیانییەکان (OFAC) کار دەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی لێپرسینەوە لەگەڵ هەموو لایەنە سەرپێچیکارەکاندا دەکرێت بەبێ جیاوازی؛ چوونکە هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە، و دەبێت دادپەروەری بۆ گەلی عێراق بەدی بهێندرێت.