هۆشداری ناتانیاهوو بە کۆماری ئیسلامی : هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بە ووڵامێکی بێ وێنە بەرەوڕوو دەبێتەوە

Dîroka Belavkirin :
هۆشداری ناتانیاهوو بە کۆماری ئیسلامی : هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بە ووڵامێکی بێ وێنە بەرەوڕوو دەبێتەوە
پەیامی کورد    ...   هۆشداری ناتانیاهوو بە کۆماری ئیسلامی : هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بە ووڵامێکی بێ وێنە بەرەوڕوو دەبێتەوە

بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە بە تۆنێکی هەڕەشەئامێز هۆشداری دا بە کۆماری ئیسلامی ئێران کە هەر "هەڵەیەکی گەورە"ی تاران و هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بە ووڵامێک بەرەوڕوو دەبێتەوە کە پێشتر وێنەی نەبووە.

ناتانیاهوو جەختی لەوە کردەوە: ئەگەر ڕژێمی ئێران هەڵەیەکی گەورە بکات و هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ووڵامی ئێمە بە هێزێک دەبێت کە پێشتر نەبیندراوە.

لە درێژەدا ئاماژەی بە پەیوەندییە نزیکەکانی تەلئەڤیڤ لەگەڵ ئەمریکا کرد و ووتی : ترامپ هەر بڕیارێک بدات، ئیسرائیلیش بڕیاری سەربەخۆی خۆی دەدات، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین و بە تەواوی بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەین.