هۆشداری ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان : ژمارەی قوربانییانی شۆڕشی نەتەوەیی ئێران دەكرێ گەیشتبێتە ٢٠ هەزار کەس

Dîroka Belavkirin :
هۆشداری ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان : ژمارەی قوربانییانی شۆڕشی نەتەوەیی ئێران دەكرێ گەیشتبێتە ٢٠ هەزار کەس
پەیامی کورد    ...   هۆشداری ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان : ژمارەی قوربانییانی شۆڕشی نەتەوەیی ئێران دەكرێ گەیشتبێتە ٢٠ هەزار کەس

مای ساتۆ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، سەبارەت بە لایەنی ڕاستەقینەی خەسارە گیانییەكان لە سەردەمی شۆڕشی نەتەوەیی ئێران هۆشداری دا و ڕایگەیاند کە ڕەنگە خەمڵاندنەکانی ئێستا زۆر لە ئامارە سەرەتاییەکان زیاتر بن.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان، ڕوونیکردەوە کە ژمارەی قوربانییەکان لە سەرەتادا بە نزیکەی پێنج هەزار کەس یان زیاتر خەمڵێندرابوو، بەڵام زانیارییە نوێیەکان کە لە پزیشکان و سەرچاوە تەندرووستییەكانەوە لە ناوخۆی ووڵاتەوە وەرگیراون ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە ژمارەی قوربانییەکان بەلانی کەمەوە گەیشتبێتە ٢٠ هەزار کەس.

ڕێپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە ناتەبایی بەرچاو لە نێوان ئامارە فەرمییەکان و ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، نیگەرانییەکی جیددی لەبارەی ڕادەی تووندوتیژی و سەرکوت و ژمارەی ڕاستەقینەی خەسارە گیانییەكان درووست كردووە.

بە ووتەی ئەو، نەبوونی شەفافیەت و سنوورداربوونی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری سەربەخۆ و فشار لەسەر کارمەندانی پزیشکی و شایەتحاڵان، تەحەدای جیددی بۆ پرۆسەی بەڵگەنامەکردنی ووردی قوربانییەکان درووست کردووە و مەترسییەکان زیادی كردووە کە ڕەهەندە ڕاستەقینەکانی ئەم کارەساتە مرۆییە بە شاراوەیی بمێننەوە.