هەڵهاتنی کەس وکاری بەرپرسانی ئێران " داوای ڤیزای فەرەنسی هاوکاتە لەگەڵ سیناریۆی هەڵهاتنی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران "
ئێمانۆئێل ڕەزەوی، ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی بە ڕەچەڵەک ئێرانی، لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆ فیگارۆ ئاشکرای کردووە کە لانیکەم ٢٠ کەسی نزیک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕەوتی ڕیفۆرم خوازانن، داوای ڤیزای فەرانسییان کردووە.
بە ووتەی ڕەزەوی، پارێزەرێکی فەرەنسی – ئێرانی نێوەندگیری گواستنەوەی ئەو داواکارییانە بووە بۆ وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و کەس وکاری موحەمەد باقر قالیباف و مەسعوود پزێشکیان لە ناسراوترین داواکارەکانن. ناوبراو وەبیری هێنایەوە کە لە ساڵی ١٩٧٨ەوە فەرەنسا خانەخوێیەکی کراوە بوو بۆ خومەینی و ئەو کەسایەتیانەی کە دواتر کۆماری ئیسلامییان دامەزراند.
ئەم ئاشکراکردنە لە کاتێک دایە کە ڕۆژنامەی تایمزی لەندەن بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی پلانی هەیە لە ئەگەری سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی جەماوەری دا، بەرەو مۆسکۆ هەڵبێت.
وەزیری پێشووی ئاسایشی بەریتانیا هەروەها لە پەرلەمانی ئەو ووڵاتە هەواڵی دا کە فڕۆکە بارهەڵگرەکانی ڕووسیا بەرەو ئێران ڕۆیشتوون و بڕێکی بەرچاو لە زێڕ دەرهێندراون و ئەو بەڵگانەش دەریدەخەن کە ڕابەرانی کۆماری ئیسلامی خۆیان بۆ ئەگەری کشانەوە و ھەڵهاتن لەو ووڵاتە ئامادە دەکەن.