وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : پێویستە ئەمریکا بەر لەوەی هێرش بکاتە سەر ئێران بەرگری ئاسمانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بکات

Dîroka Belavkirin :
 وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : پێویستە ئەمریکا بەر لەوەی هێرش بکاتە سەر ئێران بەرگری ئاسمانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بکات
پەیامی کورد    ...   وۆڵ ستریت ژۆرناڵ : پێویستە ئەمریکا بەر لەوەی هێرش بکاتە سەر ئێران بەرگری ئاسمانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بڵاوی کردەوە کە پێنتاگۆن بە شێوەیەکی بەرفراوان لە هەوڵی بەهێزكردنی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایە تا پێش ڕوودانی هەر هێرشێكی ئەگەری كۆماری ئیسلامی ئەوە ئیسرائیل، هاوپەیمانانی عەرەبی و هێزەکانی ئەمریکا لە ووڵامدانەوەی تاران بپارێزێت.

وۆڵ ستریت ژۆرناڵ بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەگەر ترامپ ئەمڕۆ فەرمانی هێرشی سنووردار بدات، ئەوە ئەمریکا دەتوانێ هێرشی ئاسمانی بە ئامانج بۆ سەر ڕێژیمی ئێران ئەنجام بدات. بەڵام ئەو هێرشە چارەنووس ساز و بەربڵاوەی کە ترامپ لە ئەرتەشی دەوێ، ووڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامی بەدوادا دێت و لە بەرامبەردا پێویستیی بە سیستەمی بەرگری بەهێز بۆ بەرپەرچدانەوەی دەبێت.

کارەکانی ئێستای پێنتاگۆن بریتییە لە :
- جێگیرکردنی سیستەمێکی زیادەی THAAD
- زیادکردنی سیستەمی پاترییۆت لە بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن، کووەیت، بەحرەین، سەعوودیە و قەتەر