بەردەوامی دەست بەسەر كردنی بەکۆمەڵ و تووندوتیژانەی شەش هاووڵاتی کوردی خەڵکی ئیلام
بەردەوامی دەست بەسەر كردنی بەکۆمەڵ و تووندوتیژانە؛ شەش هاووڵاتی کوردی خەڵکی ئیلام بێسەروشوێنن، هەمزە کازمی لەژێر ئەشكەنجەدا لە زیندانی چۆبیندەری قەزوین
لە ١٩ی بەفرانبارەوە تا ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لانیکەم شەش هاووڵاتی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام بە بێ هیچ فەرمانێکی قەزایی بە تووندوتیژی لە لایەن چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ەوە دەست بەسەر کران:
دوكتۆر حسێن شوکری
سابر بەساتی
نوورەدین چەلەنگەر
فەرەج ئەرسەن
ئیلیاس جەوانمەرد
ئەحمەد شێخی
ئەم کەسانە لە شوێنی نادیار ڕاگیراون. دوای چەند ڕۆژێک لە دەستگیرکردنیان، هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخ و شوێنی ڕاگیران و تۆمەتەکانیانەوە نییە.