وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : تەنانەت لەسێدارەدان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ناتوانێت گەلی ئێران بوەستێنێت

Dîroka Belavkirin :
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : تەنانەت لەسێدارەدان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ناتوانێت گەلی ئێران بوەستێنێت
پەیامی کورد    ...   وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : تەنانەت لەسێدارەدان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە ناتوانێت گەلی ئێران بوەستێنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له پەیامەکدا به زمانی فارسی به تووندی به کارهێنانی بەربڵاوی سزای له سێدارەدان له لایەن کۆماری ئیسلامی به "ئامێری کوشتن" وەسف کرد که له ماوەی 47 ساڵی ڕابردوودا بۆ ترساندنی ناڕازییان و چه سپاندنی کۆنترۆڵی حکوومەتی بەکارهێنراوە.

لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدان هاوتەریب لەگەڵ هەڕەشەکانی ئەم دوایی یەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری لە دژی خۆپیشاندەران ئەنجام دراوە، بەڵام ئەو سەرکوتانە نەیانتوانیوە ناڕەزایەتییەکان دابەزێنن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوەی کە گەلی ئێران ھێشتا راوەستاوە و داوای ئازادی و کەرامەتی و دادپەروەری دەکەن و هۆشداریشی دا که جیهان چاوی لێ دەکات و ترس ناتوانێت ورەی خەڵک لەناو ببات.