وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : سەرکوتی دڕندانە لە ئێران ماوەی ٤٦ ساڵە بەردەوامە

Dîroka Belavkirin :
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : سەرکوتی دڕندانە لە ئێران ماوەی ٤٦ ساڵە بەردەوامە
پەیامی کورد    ...   وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا : سەرکوتی دڕندانە لە ئێران ماوەی ٤٦ ساڵە بەردەوامە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: سەرکوتی دڕندانە لە ئێران ماوەی ٤٦ ساڵە بەردەوامە | داوا دەکەین دەست بەجێ ئەو کەسانە ئازاد بکرێن کە لە مەراسیمی یادی خوسرەو عەلی کوردی دەست بەسەر کراون

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز بە زمانی فارسی کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستبەسەركردنی بەشداربووانی ڕێوڕەسمی یادی نەمر خەسرەو عەلی کوردی نیشان دا.

دامەزراوەکە نووسیویەتی، بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانەی لە ٣٩ كەسی دەست بەسەرکراو وەرگیراون کە دوای ئامادەبوونیان لە مەراسیمەکەدا دەست بەسەرکراون و توانیویانە لە زیندانەوە پەیوەندی بە کەس وکارەکانیانەوە بکەن، ئەو کەسانە لە کاتی دەست بەسەرکردنیان دا بە توندی لێیاندراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جەختی کردەوە: "سەركوتی دڕندانه له ئێران ٤٦ ساڵه بەردەوامە و پێشێلکارییەکی گەورەی مافەكانی مرۆڤه. ئێمە خوازیاری ئازادکردنی خێرای تەواوی دەست بەسەركراوەكانین.”