وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : ڕژێمی کیێڤ بڕیاری دا کۆتایی بە پڕۆسەی دانووستانەکان بهێنێت و بەرژەوەندی نەبوونی خۆی بۆ چارەسەری ئاشتیانە نیشان بدات

Dîroka Belavkirin :
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : ڕژێمی کیێڤ بڕیاری دا کۆتایی بە پڕۆسەی دانووستانەکان بهێنێت و بەرژەوەندی نەبوونی خۆی بۆ چارەسەری ئاشتیانە نیشان بدات
پەیامی کورد   ...   وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا : ڕژێمی کیێڤ بڕیاری دا کۆتایی بە پڕۆسەی دانووستانەکان بهێنێت و بەرژەوەندی نەبوونی خۆی بۆ چارەسەری ئاشتیانە نیشان بدات

ماریا زاخارۆڤا ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا:
🔹 کیێڤ خەریکی ئامادەکردنی کردەوەی ئیستفزازی نوێ بۆ گەڕانەوەی گەنجانی ئۆکراینی لە ئەورووپا.

🔹 ڕووسیا ڕێوشوێنی تۆڵەسەندنەوەی پێوانەکراو دەگرێتەبەر دوای ئەوەی یەکیتی ئەورووپا پێدانی ڤیزەی فرە چوونە ژوورەوەی بۆ ڕووسەکان قەدەغە کرد.

🔹 ووتارەکەی تایمز سەلماندی کە کیێڤ سەرەتا بە بیانووی دانووستان هەوڵی کڕینی کات بۆ خۆی دەدا.

🔹 وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین بە نیازە داوای ڕادەستکردنەوەی ئۆکراینییەکانی ووڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بکات؛ ڕژێمی کیێڤ بەنیازە هاووڵاتیانی خۆی لەناو ببات.

🔹 دیالۆگی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بەردەوامە و پەیوەندییەکان بەردەوام دەبن.

🔹 ڕووسیا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی لووتکەی دووەم لەگەڵ ئەمریکا لە بووداپێست ئەگەر ئامادەکارییەکی درووستی بۆ بکرێت.

🔹 ڕووسیا هیچ پلانێکی نییە بۆ هێرشکردنە سەر ووڵاتانی ناتۆ، بەڵام ئامادەیە بۆ هەر سیناریۆیەک.

🔹 نابێت شەڕی ئەمریکا دژی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ببێتە دەستوەردان لە کاروباری ووڵاتانی دیکە.