وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا : ڕێژیمی ئێران شەرعیەتی خۆی لەدەست داوە و لە گەلی ئێران دەترسێت 

Dîroka Belavkirin :
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا : ڕێژیمی ئێران شەرعیەتی خۆی لەدەست داوە و لە گەلی ئێران دەترسێت 
  • وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا : ڕێژیمی ئێران شەرعیەتی خۆی لەدەست داوە و لە گەلی ئێران دەترسێت 

لە واشینتۆن، یۆهان وادفول، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتی و سەرکوتی خەڵک لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە هەڵوێستێکی توندی گرتەبەر و ڕایگەیاند کە تووندوتیژی و کوشتنی ناڕازییان نیشان دەدات کە ڕێژیمی ئێران شەرعیەتی خۆی لە نێو خەڵک لەدەست داوە و لە خەڵک دەترسێت. 
 
وەزیری ئاڵمانیا جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی لە ئامرازەکانی ئێستا بۆ سزادانی تووندتر لە دژی ئەو کەسانەی کە ناڕەزایەتییەکان سەرکوت دەکەن، دەكات.
 
ئەم هەڵوێستانە لەگەڵ کاردانەوەی تووندی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لەوانە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ڕێژیم ڕووبەڕوو بووەتەوە و لێدوانی بەرپرسانی ئاڵمانی بە "دەستێوەردان" وەسف کرد.