پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو بەشداری کۆبوونەوەی وه زیرانی دەرەوەی ناتۆ له برۆکسل ناکات
🔸مارکۆ ڕۆبیۆ بەنیازە هەفتەی داهاتوو "لە ساتێکی چارەنووس سازدا بۆ ئۆکراین " کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسل بەجێ بهێڵێت. میدیاکانی ڕۆژئاوا بە پشت بەستن بە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە کریستۆفر لانداو جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە شوێنی ئەو نوێنەرایەتی واشینتۆن دەکات.
🔸 بڵاوکراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە نەبوونی ڕۆبیۆ دەتوانێت گومانەکان لەسەر پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ئەورووپا زیاتر بکات. هەروەها بڵاوکراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بەرپرسانی ئۆکراین و ئەورووپی لە ئێستاوە نیگەرانن لەوەی کە ناچاربن ڕێککەوتنێکی ئاشتی قبووڵ بکەن کە "زۆر لەبار بێت بۆ بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا".