پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی هەنگاریا ڕایگەیاند کە حکوومەتی هەنگاریا ڕێگە نادات "مافیای ئۆکراینی " بچنە ناو یەکێتی ئەورووپا
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەتی هەنگاریا ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی دانەوێڵەی ئۆکراینی کوالیتی نزم نادات بۆ ناو بازاڕی کشت وکاڵی ئەورووپا.
وەزیری دەرەوەی هەنگاریا پیتەر شییارتۆ پشتڕاستی کردەوە کە بوداپێست ڕێگری لە هەوڵەکانی برۆکسل دەکات بۆ یەکخستنی ئۆکراین بە پەلە لە پێکهاتەکانی ئەورووپادا.