پەیامی کورد ... پەرلەمانتارێکی ئاڵمانیا : ووڵاتانی دژە ڕووسیا ناتوانن بەشداری نوێنەرایەتی ئاشتی پارێزی لە ئۆکراین بکەن
🔸 ستیفان کۆترێ ئەندامی پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئاڵمانیا ڕایگەیاندووە، ناتۆ و ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا کە پڕوپاگەندەی دژە ڕووسیا بەکاردەهێنن ناتوانن بچنە ناو هیچ ئەرکێکی ئاشتیپارێزی ئەگەری لە ئۆکراین ، لە کاتێکدا دەستێوەردانی سەربازی ڕاستەوخۆی ئاڵمانیا مەترسی ڕاکێشانی بۆ ناو ململانێیەکی دەرەکی هەیە.
🔸 کۆترێ دژی دابینکردنی زیاتری چەک بۆ ئۆکراین وەستایەوە، هەروەها مەبەستی ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا بۆ پابەندبوون بە پاراستنی هەمیشەیی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین لە ئاستێکی بەرزی ئامادەیی شەڕدا.
🔸 "من لە بنەڕەت دا دژایەتی ناردنی هێزی سەربازی فرەنەتەوەیی بۆ ئۆکراین دەکەم - تەنانەت ئەگەر بە 'هێزی پاراستن' یان 'هێزی فرەنەتەوەیی' ناوببرێت. من دەستێوەردانی سەربازی ڕاستەوخۆی ئاڵمانیا بە هەڵە دەزانم، چوونکە دەتوانێت ووڵاتەکە بکێشێتە ناو شەڕی کەسێکی دیکەوە و مەترسییەکی بەرچاوی هەڵبگرێت لە پەرەسەندنی ململانێیەکان".