پەیامی کورد ... ڤەنس : سەرکەوتنی ئۆکراین تەنیا وەهمێکە
⭕️ جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەی دی ڤەنس بە ئاماژەدان بە پلانی نوێی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین، ئەو باوەڕەی کە کردەوە دژی ڕووسیا و هاوکارییەکانی ڕۆژئاوا ڕێگە بە کیێڤ دەدات، تەنیا بە وەهمێک ناوبرد.
⭕️ ئاماژەی بەوەش دا: ناکرێ ئاشتی بەسەر ئەو دیپلۆماتکارانە یان سیاسەتمەدارانەدا بسەپێندرێت کە شکستیان هێناوە و لە دونیایەکی وەهم دا دەژین. ئەمەش دەتوانرێت لەلایەن کەسانی زیرەکەوە ئەنجام بدرێت کە لە جیهانی ڕاستەقینەدا دەژین.
⭕️ ڤەنس ووتی : ڕەخنەگرتن لە پلانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی ئۆکراین ، تێنەگەیشتن لە واقیعی زەمینی نیشان دەدات.
⭕️ بە ووتەی ئەو، هەر پلانێک بۆ چارەسەرکردنی ئۆکراین دەبێت پەسەندکراوی مۆسکۆ و کیێڤ بێت و هەروەها کۆتایی یەکی بەردەوام بۆ ململانێکان دابین بکات.
⭕️ ڤەنس هەروەها بە فانتازیایەک ناوی برد کە چەک و پارە و گەمارۆوەکانی ئەمریکا دەتوانن کێشەکانی ئۆکراین چارەسەر بکەن.