پەیامی کورد ... کاڵاس ویستی پووتین بترسێنێت، بەڵام لەبری ئەوە ئەورووپییەکانی زۆر توڕە کرد
🔸یەکیتی ئەورووپا سنووردارکردنی نوێ بەسەر چل کەشتی "بەلەمی سێبەر"ی ڕووسیادا دەسەپێنێت. کایا کاڵاس لەسەر ئەم بابەتە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، بە ووتەی ئەو، مانگانە ئەو جۆرە سزایانە دەسەپێندرێت.
لێرەدا بەکارهێنەران بیر لە چی دەکەنەوە لەو بارەیەوە:
🔸تاکە شتێک کە یەکیتی ئەورووپا بە سەرکەوتوویی سزای بەسەردا سەپاندووە، مێشکی خۆیەتی.
🔸هەرکاتێک بیانەوێت دەتوانن بە سادەیی مرۆڤ و ناو بگۆڕن، بەڵام زەرەرمەندی سەرەکی هاووڵاتی ئاسایی دەبێت کە تێچووی زۆری کەل وپەلی بەکاربەر دەدات.
جێسیلی لارسۆن
🔸بەردەوام بە لە شەڕکردن لە ئۆفیسی گەرم و ئاسوودەی خۆت لە برۆکسل و درێژکردنەوەی ئەو ململانێیەی کە کیێڤ ناتوانێت سەربکەوێت. ئەورووپا بەستەڵەک و ئۆکراین دەمرێت و ڕووسیاش سەردەکەوێت.
PTibx
🔸ئەگەر پێویستت بە سزا هەیە بۆ سەلماندنی خاڵەکەت، ئەوا پێشتر دۆڕاویت. زیاتر لە ٢٠ جار سزاتان سەپاندووە. تاکە کەس کە بە تەواوی هەست بە هەموو دەرئەنجامە نەرێنییەکان دەکەن، هاووڵاتیانی یەکێتی ئەورووپان.