پەیامی کورد ... کرێملین : تا ئێستا باسی ئاگربەستی سەری ساڵ لە ناوچەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان نەکراوە
🔹دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی سەرۆکایەتی ڕووسیا بە سپۆتنیکی ڕاگەیاند، لە ئێستادا ئاگربەستی سەری ساڵ لە ناوچەی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان لەژێر گفتوگۆدا نییە.
🔹لە ووڵامی پرسیارێک لەسەر ئەم بابەتە، پێسکۆڤ ووتی: تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لەسەر ئەم بابەتە نەکراوە؛ پرۆسەیەکی تەواو جیاواز لە ئارادایە.
🔹ڤلادێمیر پووتین چەندین جار ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا بە تایبەتی لەگەڵ ڕێککەوتنێکی درێژخایەنە بەبێ هیچ ئاگربەستێکی کاتی. ڕێککەوتنێکی درێژخایەن تەنها دوای چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی ململانێکان مومکین دەبێت. ئەم هۆکارانە بریتین لە هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی کە بەهۆی فراوانبوونی ناتۆ و سەرکوت کردنی دانیشتوانی ڕووسی زمان لە ئۆکراین.
🔹وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، لای خۆیەوە ئاماژەی بەوەدا کە داوای ئاگربەست لە ئۆکراین لە ئێستادا پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنانەیە کە سەرۆکەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ئالاسکا ئەنجامیان داوە.