پەیامی کورد ... کوشتنی فەرماندەیەكی باڵای حیزبۆڵڵا لە لایەن ئیسڕائیل ەوە
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕێبەندان لە کۆمەڵە هێرشێکی ئاسمانی و ئامانجدار بۆ سەر دامەزراوە و هێزەکانی حیزبۆڵڵا لە باکووری لوبنان، محەممەد ئەلحوسەینی فەرماندەی تۆپخانە و یەکێک لە ئەندامانی گرینگی ئەم گرووپە کوژراوە.
لەم هێرشەدا باڵەخانەیەکی سەر بەم گرووپەش کراوەتە ئامانج.
ئیسرائیل دەڵێت کە ئەم کەسە ڕۆڵێکی گرینگی لە گەڵاڵەکردن و چۆنییەتی داڕشتنی هێرشەکانی حیزبۆڵڵا دژی ئیسرائیل هەبووە و لە مانگەکانی ڕابردوودا هەوڵی بۆ نۆژەن کردنەوەی تۆپخانەکانی حیزبوڵڵا داوە.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە ئەلحوسەینی جگە لە چالاکییە نیزامییەکانی وەک مامۆستا لە قوتابخانەیەکی ئەم ناوچەیە کاری کردووە.