کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی "ئابراهام لینکۆڵن" دەچێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؛ کەشتییەکی بەرگری مووشەکی لە ڕێڕەودایە بۆ ئیسرائیل
کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی "USS Abraham Lincoln" ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە چووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە پێگەیەکی نزیک لە ئێران جێگیرکراوە؛ هەنگاوێک کە ئاماژەیە بۆ چڕبوونەوەی جێگیرکردنی سەربازی ئەمریکا لە سەروبەندی سیناریۆ گرژەکاندا.
لە هەمان کات دا، بە پێی هەمان ڕاپۆرت، کەشتییەک کە سیستەمی بەرگری مووشەکی تایبەت هەڵدەگرێت، بەرەو ئیسرائیل دەڕوات؛ هەنگاوێک کە ئاماژەیە بۆ ئامادەکارییە پراکتیکییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهاتە سەربازییە ئەگەرییەکان لە ناوچەکەدا.
ئەم جمووجۆڵانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە بەرپرسانی باڵای سەربازی ئیسرائیل پێشتر هەفتەی داهاتوویان بە "هەفتەیەکی سەرەکی" وەسف کردبوو و وەک کاتێکی گرینگ لە سەروبەندی هێرشی ئەگەری ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئاماژەیان پێکردبوو؛ هەڵسەنگاندنێک کە چڕی کەش وهەوای ڕووبەڕووبوونەوە و هۆشدارییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا زیاد دەکات.