یەکیتی ئەورووپا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئێران دا دەسەپێنێت

Dîroka Belavkirin :
یەکیتی ئەورووپا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئێران دا دەسەپێنێت
پەیامی کورد    ...   یەکیتی ئەورووپا سزای نوێ بەسەر بەرپرسانی ئێران دا دەسەپێنێت

 ژان نۆئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ڕایگەیاند، سەرکوتکردنی هاووڵاتییانی ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانە وە بێ ووڵام نامێنێتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا لە برۆکسل، سزاکان بە فەرمی پەسەند بکرێن. سزاکان ئەو کەس و لایەنانە دەکاتە ئامانج، کە دەستیان لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان و پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ دا هەبووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، سزاکانی یەکیتی ئەورووپا چەند بوارێک دەگرێتەوە: ئەو کەسانەی سزا دەدرێن، ڕێگەیان پێنادرێت سەردانی ووڵاتانی ئەندامی یەکیتی ئەورووپا بکەن، تەواوی سامان و سەرمایەی ئەو کەس و لایەنانە لە بانکەکانی ئەورووپا بلۆک دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت ڕێکارێکی یاسایی بۆ بلۆکە کردنی سامانی ٢١ کەس و دامەزراوە لە ئێران پەسەند بکرێت، کە ئەندامانی باڵای سوپای پاسدارانیشی تێدایە.
لەم پەیوەندییەدا، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دووپاتی کردەوە، پێویستە ئێران بە زووترین کات ئەم هەنگاوانە بنێت، ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی سیاسی و خۆپیشاندەران، کۆتایی هێنان بە سزای لەسێدارەدان و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان بۆ هاووڵاتییان.