ئاوەدانکردنەوەی گومانائوی سایتی ''تاڵەقانی ٢ ''دوای هێرشی ئیسرائیل

ئاوەدانکردنەوەی گومانائوی سایتی ''تاڵەقانی ٢ ''دوای هێرشی ئیسرائیل
پەیامی کورد    ...   ئاوەدانکردنەوەی گومانائوی سایتی ''تاڵەقانی ٢ ''دوای هێرشی ئیسرائیل

وێنە نوێیە سەتەلایتییەکان دەریدەخەن کە ڕێژیمی ئێران دەستی بە نۆژەنکردنەوە و درووستکردنی بەرفراوان لە سایتی وێران کراوی ''تاڵەقانی ٢ '' کردووە کە لە ئۆکتۆبری ٢٠٢٤ بە هێرشی ئیسرائیل کرابووە ئامانج.

بەپێی ئاماری دامەزراوەی ''زانست و ئەمنییەتی نێودەوڵەتی''، لە ناوەڕاستی مانگی مەی ٢٠٢٥ـەوە چەندین پێکهاتەی گەورەی شێوە کەوانەیی لەسەر بناغەی نوێ لەم شوێنەدا درووست کراون و دانانیان بەجۆرێکە کە دەتوانن وەک "بونکێر" یان تەڵەی تەقینەوە بۆ کەم کردنەوەی شەپۆلی هێرشەکان کار بکەن. 

هەرچەندە هێشتا بەڵگەی ڕاستەوخۆی چالاکییەکانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی نییە، بەڵام نۆژەنکردنەوەی یەکێک لەو شوێنانەی کە پەیوەندیدار بە بەرنامەی ''ئاماد''ـە کە تاقیکردنەوەی تەقەمەنی و بەرهەم هێنانی تەقەمەنی لەخۆ دەگرێت، جارێکی دیکە نیگەرانی نێودەوڵەتی لێ کەوتووەتەوە.

کارناسان دەڵێن پێدەچێت ئامانجی نۆژەنکردنەوەکان، نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی تاقیکردنەوەی تەقینەوە یان بەرهەمهێنانی کەرەستەی ووزەی بەرز بێت.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە