ئوسترالیا بە کارتی کانگای دەگمەنەوە چاوی بە ترامپ دەکەوێت

ئوسترالیا بە کارتی کانگای دەگمەنەوە چاوی بە ترامپ دەکەوێت
پەیامی کورد   ...   ئوسترالیا بە کارتی کانگای دەگمەنەوە چاوی بە ترامپ دەکەوێت

ئامانجی گفتوگۆکانی ئەلبانی لەگەڵ ترەمپ ئەوەیە کە ئەمریکا زیاتر پابەند بێت بە کەرتی زەوییە دەگمەنەکانی ئوسترالیا لە کاتێکدا چین دەستی بەسەر دابینکردنی جیهانی ئەم ماددانە تووندتر دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیا ڕۆژئاوایی یەکان ، ئەلبانی لە میانەی دیدارەکەیدا لەگەڵ ترامپ باس لە زەوییە دەگمەنەکان و پرسەکانی ئەمنی ئوسترالیا دەکات.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند کە ئەلبانی پێشبینی دەکات ڕێککەوتنی سێ قۆڵی ACOUS (لە نێوان ئوسترالیا و ئەمریکا و بەریتانیا بۆ ژێردەریایی ئەتۆمی)، بازرگانی و سەقامگیری لە ناوچەی هێندووستان و زەریای هێمن تاوتوێ بکات.

گرێبەستی زەوییە دەگمەنەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا بەهای ٨.٥ ملیار دۆلارە.

◻️ ڕێکەوتنەکە لە کۆشکی سپی لەلایەن ترامپ و ئەنتۆنی ئەلبانیزی سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا واژوو کرا. ووڵاتان لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا یەک ملیار دۆلار پابەند دەکەن و دەستبەجێ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە دەست پێدەکات.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە